ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لە حەوت وەزیری كابینەی نوێدا دەكرێت
لە راگەیەندراوەكەدا، كە كۆپییەكی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، ھاتووە: "ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لە حەوت وەزیری دیكەدا دەكرێت لە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كە بریتین لە وەزیری داد، وەزیری تەندروستی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، وەزیری شەھیدان و ئەنفالكراوان، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و وەزیری رۆشنبیری".
ئەمەش لەكاتێكدایە، ھەفتەی ڕابردوو ئاڵوگۆڕ لە چەند وەزیرێكدا كرا و وەزیرە نوێیەكانی كابینەی نوێ دەستبەكار بوون.
kdp -
