گومان له ساختهبوونی جۆره دهرزییهك دهكرێت كه بۆ شێرپهنجه بهكار هاتووه
زانا مەلا خالید، سەرۆکی لێژنەی دەرمان و تهندرووستی له پهرلهمانی كوردستان رايگەیاند، جۆرە دەرزییەک تایبەت بە شێرپەنجە لە ماوەی رابردوو بەکار ھاتووە کە گومانی لێدەکرێت ساختە بێت، چونکە پاکەتی دەرزییەکە ھیچ ناوێكی دەرزییەکەی لەسەر نییە، ئەمەش گومانی دروستکردووە كه ساختە بێت.
لە بارەی ژمارەی ئەو دەرزییانە و بەکارھێنانی و نرخەکەیان گوتی: "ئەو دەرزییە پێشتر بەکار ھێنراوە لە ھەرسێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان و ژمارەی دەرزییەکەش ١٠٥٠ دانە دەرزییه بە بڕی ملیارێک و ١٨٨ ملیۆن دینار کراوە، گرێبەستەکەش لە رێگەی وەزارەتی تەندرووستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کراوە.
سەرۆکی لێژنەی دەرمان له پهرلهمانی كوردستان نهیشاردهوه: "نموونەیەکی ئەو دەرزییە لە لایەن لێژنەكهیانهوه پارێزراوە و دەنێردرێتە دەرەوە بۆ پشکنین، چونکە ئەو ئامێرەی ئەو دەرزییەی پێ دەپشکنرێت، لە کوردستاندا نییە".
بە پێ وێنەکەی کە دەس باسنیوز کەوتوە پاکەتی دەرزیەکە سپیەو ھیچ نوسراوی لەسەر نیە ئەمەش گومانی ساختە بوونی لێدەکرێت.
باسنيوز
