دەقی پیرۆزبایینامەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ مەسرور بارزانی

دەقی پیرۆزبایینامەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ مەسرور بارزانی
وەزیری دەرەوەی رووسیا لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لەو پەیامەیدا کە بە ڕێگەی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراقدا ناردوویەتی، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ”گەرمترین پیرۆزبایی“ لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و ڕای گەیاندووە: ”دڵنیام وەرگرتنی ئەو پۆستە گرنکە رۆڵێکی کارای دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و شایستە“.

هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ بەهێزکردن و پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.



ئەمەش دەقی پیرۆزبایینامەکەیە:

بەڕێز جەنابی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

بەبۆنەی دەستبەکاربوونتان وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تکایە گەرمترین پیرۆزباییم قبوڵ بکەن. من دڵنیام وەرگرتنی ئەو پۆستە گرنکە رۆڵێکی کارای دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام وشایستە.
پێمخۆشە لێرەدا ئامادەیی رووسیا دەربڕم بۆ بەهێزکردن وپێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانمان لە گەڵ کوردستانی عێراق .
هیوای سەرکەوتن وتەندروستییەکی باشتان بۆ دەخوازم

سێرجی لاڤرۆڤ
مۆسکۆ
10 ی تەمووزی 2019










باسنيوز
Top