تەقینەوەیەک هێزێکی کوردی کردە ئامانج

تەقینەوەیەک هێزێکی کوردی کردە ئامانج
تەقینەوەیەک لە رۆژئاوای کوردستان رووی دا و بەهۆیەوە قوربانی کەوتەوە.

تەقینەوەکە لڕێی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (سوزوکی)ی بۆمبڕێژکراو ئەمڕۆ چوارشەممە 17-7-2019 لە نزیک ناوچەی کارگەکان لە شاری حەسەکە رووی داوە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، تەقینەوەکە بازگەیەکی هێزە کوردییەکانی کردووەتە ئامانج، کە جگە لە گیان لەدەستدانی سێ کەس، برینداربوونی ژمارەیەک کەسی دیکەی لێکەوتووەتەوە.










باسنيوز
Top