دوای چوار مانگ پەکەکە گیان لەدەستدانی ژمارەیەک گەریلا رادەگەیەنێت
لە ڕاگەیاندراوێکدا پەکەکە ئاشکرای کرد کە لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، سێ بەرپرس و دوو گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەست داوە و بە کەسوکارەکانیشیان گوتراوە کە ئەوانە لە ژیاندا نەماون.
هاوکات ئاماژە بەوە دراوە کە هێرشەکە لە یەکەمین ڕۆژی جەژنی نەورۆز لە ٢١ی ئاداری ٢٠١٩ ئەنجام دراوە و ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە:
- سینانی سور (عەلی ئاکتاش)
- سەرحەد ئەمانوس- ڤارتۆ (ئەمروڵڵا دورسون) کە ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە بووە
- ناڤدار سەنگەر (میکایل ئۆزدەمیر)
- سەرحەد شەفەک (ڤەهیپ تەکین)
- شیار فەرشین (جەلال ئۆزتورک)
ھەرچەندە پەكەكە شوێنی گیان لەدەستدانی ئەو بەرپرس و گەریلایانەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو كە سێ بەرپرسی پەكەكە-یان لە قەندیل كردووەتە ئامانج.
باسنيوز
