نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی رووسیا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکەنەوە
ئەمڕۆ ماكسیم ماكسیمۆڤ، باڵیۆزی رووسیا له عێراق پیرۆزبایی خۆی و سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای به نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاند بەبۆنەی دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى هه‌رێمی كوردستان.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رووسیا کردووەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەپێی دەستوور نیشاندا و ئاماژه‌ی بە سەردانەکەى دوێنێى شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان کراون.
رووداو
