هاوسەرۆکی پەیەدە: دوو لایەن رێگرن لەوەی ببینە ئەندامی لێژنەی نووسینەوەی دەستوور

 هاوسەرۆکی پەیەدە: دوو لایەن رێگرن لەوەی ببینە ئەندامی لێژنەی نووسینەوەی دەستوور


هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان رایدەگەیەنێت، کە دوو لایەن رێگرن لەوەی پەیەدە ببێتە ئەندامی لێژنەی نووسینەوەی دەستوور.

شاهۆز حەسەن، هاوسەرۆکی پەیە لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، رایگەیاندووە، پێویستە تایبەتمەندیی رۆژئاوای کوردستان و هێزە سەربازییەکەی بۆ هەر چارەسەرێک بۆ دۆخی سووریا، لەبەرچاو بگیرێت.

شاهۆز حەسەن هەروەها رایگەیاندووە، چەندین جار داوایان لە وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە چەکدارە دەستگیرکراوە داعشییەکانیان وەربگرنەوە، چونکە بارگرانییەکی زۆری خستووەتە سەر ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان.

هاوسەرۆکی پەیەدە ئاماژەی بە وەرنەگرتنەوەی ئەو چەکدارە دەستگیرکراوانەی داعش لەلایەن وڵاتەکانیان کردووە و رایگەیاندووە، ئەوان داوا دەکەن لە دادگایەکی نێودەوڵەتیی تایبەت، لە سووریا دادگایی بکرێن.

لەبارەی هۆکاری سەردانی شاندی وڵاتان بۆ رۆژئاوای کوردستان، شاهۆز حەسەن پیی وایە ئەو شاندانە بە سێ هۆکار سەردانی رۆژئاوا دەکەن، کە هۆکارەکان بریتین لە؛

- بەشێکیان وەک داننان بە ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان دێن.

- بەشێکیان سەرکەوتنی رۆژئاوای کوردستان بەسەر داعش وەک پاراستنی ئاسایشی جیهانی دادەنێن.

- بەشێکیان بۆ وەرگرتنەوەی ژن و منداڵی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش دێن، کە خەڵکی وڵاتەکانیانن.

شاهۆز حەسەن لەبارەی دروستکردنی لێژنەیەک بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکن بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ رووسیا،، رایگەیاندووە، هەردوو لایەنی تورکیا و رژێمی سووریا رێگری لەوە دەکەن، پەیەدە ببێتە ئەندامی لێژنەکە.











باسنیوز
Top