ئاسایشی نەرویج: مەلا كرێكار لەسەر پلاندانان بۆ هێرشی تیرۆریستی گیراوە
دەزگای ئاسایشی نەرویج كە بە PST ناسراوە، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "مەلا کرێکار لەسەر داوای دادوەری ئیتاڵیا بە تۆمەتی پـلاندانان بۆ کاری تیرۆریستی دەستگیر كراوە".
ئەم راگەیاندنەی دەزگای ئاسایشی نەرویج لە كاتێكدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ماڵەكەیدا خۆیدا لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج، مەلا كرێكار لەلایەن هێزێكی ئاسایشی شارەكەوە دەستگیر كرا، پێدەچێت بۆ بەسەربردنی ماوەی زیندانیەكەی رەوانەی ئیتاڵیا بكرێت.
دوێنێ دووشەممە دادگایەكی ئیتاڵیا بە تۆمەتی تیرۆر، سزای 12 ساڵ زیندانی بەسەر مەلا كرێكار ئەمیری پێشووی ئەنسار ئیسلامدا سەپاند.
بە پێی هەواڵی میدیایەكی نزیك لە مەلا كرێكارەوە، دوێنێ دووشەممە دانیشتنێكی فەرمیی دادگای شاری بۆڵزانۆی ئیتاڵیا لەبارەی كەیسێكی پێشووی مەلا كرێكارەوە بەڕێوەچووە و لە ئەنجامدا دادوەر بڕیاری سزای 12 ساڵ زیندانی بۆ مەلا كرێكار دەركردووە.
bas news -
