داوا ده‌كرێت سزای قورس به‌سه‌ر به‌شداربووانی پرۆسه‌ی به‌رتیلدا بسه‌پێنرێت
ئه‌رشه‌د ته‌ها، پسپۆری ئابووری له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دیارده‌ی به‌رتیل ئاشكرای ده‌كات، دوو هۆكار له‌پشت دیارده‌ی به‌رتیل هه‌یه، یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی به ناخی مرۆڤ و ترسان له لێپرسینه‌وه هه‌یه، ئه‌وی دیكه‌شیان په‌یوه‌ندی به بارژی ژیانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه، كه به‌رتیل وه‌رده‌گرن، به‌وه‌ی كه خراپی دۆخی ژیانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌بنه پاڵنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ وه‌رگرتنی به‌رتیل ببه‌ن.
له كاتێكیشدا بۆ ھەر سەرپێچییەك سزایەك ھەیە، بەرتیل پێدان و وەرگرتنیش بەھەمان شیوە لە یاسای سزادانی عێراقی سزای بۆ دیاریكراوە، بەڵام تا ئێستا لە ھەرێمی كوردستان بە ئاشكرا سزای ئەو كەسانە نەدراوە، كە بە بەرتیل مامەڵەكان تێدەپەڕێنن، له‌مباره‌شه‌وه كرمانج عوسمان، كه یاساناسه، جۆری سزاكە ئاشكرا دەكات و ده‌ڵێت: سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رتیل ده‌ده‌ن و وه‌ری ده‌گرن، زیندانیكردنه كه ماوه‌كه‌ی له 10 ساڵ زیاتر نه‌بێت و له 7 ساڵیش كه‌متر نه‌بێت.
بەپێی یاسای سزادانی عێراقی, ئەو كەسەی بەرتیل دەدات و ئەوكەسەش كە بەرتیل وەردەگرێت، یەك سزایان ھەیە، چونكە كارەكە دوو لایەنە و بەبێ ھیچ لایەنێكیان پرۆسەكە سەرناگرێت، ئەمە جگە لەوەی رۆتیناتی دام و دەزگاكانی حكوومەت ھۆكارێكی دیكەن بۆ بەرتیل دان و بەرتیل وەرگرتن.
k24 -
