سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی به‌ریتانی كۆده‌بێته‌وه
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، شاندی میوان پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونیان له به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست، به‌ڕێزیشیان پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسولی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كار و ئه‌ركی نوێیدا.
به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له بوار جیاوازه‌كاندا، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا بۆ بنه‌بڕكردنی مه‌ترسیی تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی، ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
kdp -
