سەرکردەیەکی سوننە: بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکان چارەسەر دەبن

	 سەرکردەیەکی سوننە: بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکان چارەسەر دەبن
نوێنەری ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی لە ھەرێمی کوردستان، گوتی، چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەت کەرکووک پێویستی بە گفتوگۆ و ڕێککەوتن لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و بەغدا ھەیە و دەبێ کێشەکان بەپێی دەستوور و ماددەی ١٤٠ چارەسەر بکرێن.

نوێنەری ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی لە ھەرێمی کوردستان، د. عەلا مەکی، گوتی: "پێویستە کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بە گفتوگۆ و بەپێی دەستوور و لێکتێگەیشتن لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و بەغدادا چارەسەر بکرێن، ئەمەش پێویستی بە چەند ھەنگاوێک ھەیە، وەکو سەرژمێری و وەرگرتنی ڕای خەڵک لەبارەی ئەو ناوچانەوە."

د.عەلا مەکی گوتیشی: "چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان پێویستی بەوە ھەیە کەشێکی لەباری بۆ دروست بکرێت و سەقامگیریی سیاسی لە عێراق دروست بێت و ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت، چونکە بە جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە سەرجەم کێشەکانی ئەو ناوچانە چارەسەر دەکرێن."

مەکی باسی لەوەش کرد: "دانانی پارێزگارێکی نوێ بۆ پارێزگای کەرکووک پێویستی بەوە ھەیە ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و بەغدا گفتوگۆ لەوبارەیەوە بکەن و ئەو کێشەیەش چارەسەر بکەن، چونکە جگە لە گفتوگۆ ھیچ ڕێگایەکی دیکە نییە بۆ ئەوەی کێشەکانی ئەو ناوچانە چارەسەر بکرێن."بەتایبەت کەرکووک پێویستی بە گفتوگۆ و ڕێککەوتن لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و بەغدا ھەیە و دەبێ کێشەکان بەپێی دەستوور و ماددەی ١٤٠ چارەسەر بکرێن.

نوێنەری ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی لە ھەرێمی کوردستان، د. عەلا مەکی، گوتی: "پێویستە کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بە گفتوگۆ و بەپێی دەستوور و لێکتێگەیشتن لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و بەغدادا چارەسەر بکرێن، ئەمەش پێویستی بە چەند ھەنگاوێک ھەیە، وەکو سەرژمێری و وەرگرتنی ڕای خەڵک لەبارەی ئەو ناوچانەوە."

د.عەلا مەکی گوتیشی: "چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان پێویستی بەوە ھەیە کەشێکی لەباری بۆ دروست بکرێت و سەقامگیریی سیاسی لە عێراق دروست بێت و ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت، چونکە بە جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە سەرجەم کێشەکانی ئەو ناوچانە چارەسەر دەکرێن."

مەکی باسی لەوەش کرد: "دانانی پارێزگارێکی نوێ بۆ پارێزگای کەرکووک پێویستی بەوە ھەیە ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و بەغدا گفتوگۆ لەوبارەیەوە بکەن و ئەو کێشەیەش چارەسەر بکەن، چونکە جگە لە گفتوگۆ ھیچ ڕێگایەکی دیکە نییە بۆ ئەوەی کێشەکانی ئەو ناوچانە چارەسەر بکرێن."

kdp -
Top