مافی مرۆڤ: هێشتا لە زیندانەكانی عێراقدا ئەشكەنجەدان هەیە
عەلی شەمەڕی ئەندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق بە كەناڵی "دیجلە"ی راگەیاند كە زانیاریی وردیان هەیە لەبارەی بەردەوامی ئەشكەنجەدان لە زیندانەكانی عێراقدا.
شەمەڕی داوا دەكات دادگاكانی عێراق بۆ لەمەودوا بە ڕژدی لەسەر ئەم كێشەیە بوەستنەوە و لەوە بكۆڵنەوە كە لە زیندانەكانی عێراقدا، تا ئێستەش دیاردەی ئەشكەنجەدان بەردەوامە كە وەك میراتی حزبی بەعسی لەناوچوو بۆ ئەم دەوڵەتی ئێستەش ماوەتەوە و لەسەری بەردەوامن.
ئەندامەكانی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەش دا كە داواكاری گشتی بەرپرسە لە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسەكانی ئەشكەنجەدان و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە زیندانەكاندا، تا ئێستەش زۆربەی ئەو دانپێدانانەی لە تۆمەتباران وەردەگیرێن، لە ڕێگەی ئەشكەنجەدانەوەیە.
هەروەها داوای كرد حكوومەت بە زووترین كات سەر بخاتە سەر كێشەكە و چارەسەری بكات، وەك چۆن پێویستە چارەسەری ئەو قەرەباڵخیە زۆرە و ئەو كەشە نامرۆییەش بكات كە باڵی بەسەر زیندانەكانی عێراقدا گرتووە.
باسنيوز
