لە سنووری مەریوان تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە

لە سنووری مەریوان تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە
بەپێی زانیارییەکان هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کەلە بازاڕی دراوی ئەو شارەدا کسب بووە و سەرقاڵی ئاڵۆگۆڕی دراو بووە، دوو ڕۆژە دیار نەماوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گوندێکی ئەو شارە دۆزراوەتەوە.

سەرچاوە خۆجێیەکان لە مەریوان لەمبارەوە ڕایانگەیاند: "هاووڵاتیەکی کورد بەناوی ساڵح حاجی عەلی، کەلە بازاڕی دراوی (بەشی دینار)ی ئەو شارە کاسبیی کردووە لە دوێنێ دووشەممەوە دیار نەماوە و پاش گەڕان و بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری ئەمڕۆ سێشەممە تەرمەکەی لە سنووری گوندی (کانی‌ڕەش) دۆزراوەتەوە".

شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کە بکوژەکان تەرمەکەیان سووتاندووە.

تاکوو ئێستا لەبارەی هۆکاری کوشتنی ئەو هاووڵاتییە و بکوژانی وردەکاریی زیاتر بڵاو نەکراوەتەوە.










باسنيوز
Top