نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی به‌ریتانیا تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە و عێراق دەکات
رۆژی دووشەممە 15-7-2019 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ سیر جۆن لۆریمه‌ر، راوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جۆن ویكلس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و جێمس سۆرنتۆن، كونسوڵی گشتیی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوەریان کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا ''دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستووريى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌شق و راهێنان به‌هێزی پێشمه‌رگه و به‌رده‌وامیی ریفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى تاوتوێكرا".
شاندی میوان پیرۆزباییى دهستبهكاربوونيان له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست. هەروەها نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایيی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسوڵی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كار و ئه‌ركی نوێیدا.
به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له بوار جیاوازه‌كاندا، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا بۆ بنه‌بڕكردنی مه‌ترسیی تیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تووندڕه‌وی، ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
رووداو
