وادەی دەرچوونی مه‌رسوم بۆ جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان وادەی دەرچوونی مەرسومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاشکرا دەکات.
رۆژی سێشەممە 16-7-2019، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی راگەیاند، کابینه‌ی نۆیەمی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان له ئاستی وه‌زیره‌کان ته‌واو بووه و ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه، مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌ت، سه‌رپه‌رشتی ده‌کات.
لەبارەی گۆڕینی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی حکوومەت، ئومێد خۆشناو رایگەیاند، بە چەند قۆناغێک گۆرانکاری لە پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رە گشتییه‌کان ده‌کرێ.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش دا، کە ”ئەمڕۆ یان سبەی“، مەرسومی سەرۆکایەتی بۆ دەست بەکاربوونی جێگرانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەردەچێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ده‌ست به‌کاربن.
