بەشێکی دیکەی شەقامی 100 مەتریی ھەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

 بەشێکی دیکەی شەقامی 100 مەتریی ھەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چواری ھەولێر، ئاگادارییەکی لەبارەی داخستنی بەشێکی دیکەی شەقامی 100 مەتریی ھەولێر بڵاو کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چواری ھەولێر لە ئاگادارییەکدا ، ئاماژە بەوە دراوە، کاتژمێر 1ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 16/7/2019، بەشێکی دیکەی شەقامی 100 مەتری لە مزگەوتی (خدیجە الکبری) تا بەنزینخانەی ئاکار بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە دادەخرێت.

ماوەیەکە شارەوانیی ھەولێر شەقامە سەرەکییەکانی ھەولێر بەش بەش نۆژەن دەکاتەوە و قیڕتاو دەکاتەوە، دوایین بەشی 100 مەتریش کە نۆژەن کرایەوە، لەپێش مزگەوتی (خدیجە الکبری) تا نەخۆشخانەی ڕزگاری بوو.
Top