ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە سنووری نێوان توركیا و یۆنان دەستگیر كران
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران، ڕاگەیاند: ئێوارەی دوێنێ 15/7/2019 نوێنەری دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە وڵاتی توركیا ئاگاداری كردینەوە كە 17 كۆچبەری كوردی دانیشتووی قەزای ڕانیە لە كاتێكدا ویستوویانە سنوورەكانی توركیا تێپەڕێنن و خۆیان بگەیەننە وڵاتی یۆنان، لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستگیر كراون".
گوتیشی "سیان لە گەنجەكان لەكاتی دەستگیركردنیاندا توانیویانە خۆیان دەرباز بكەن و لەدەست هێزەكانی پۆلیس هەڵبێن".
گوتیشی "بڕیارە ئەمڕۆ 16/7/2019 نوێنەری دەزگاكەمان سەردانی ئەو 14 كۆچبەرە بكات و كارئاسانی و هاوكاری پێویستیان پێشكەش بكات تاكوو هەرچی زووە مامەڵە یاساییەكانیان بۆ تەواو بكرێت و ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێنەوە".
باسنیوز
