بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی شاندێكی حكوومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا دەكات

بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی شاندێكی حكوومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا دەكات
ئەمڕۆ شاندێكی باڵای حكوومەتی ھەرێم، بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و بڕیارە لەگەڵ ھەرسێ سەرۆكایەتی عێراق كۆببێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 شاندەکە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و هەریەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێششمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەندامیەتی شاندەکە دەکەن و لەشاری بەغداش لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبنەوە.

لە دوای یەكەمین كۆبوونەوەی فەرمی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە دوێنێ 15/7/2019 ئەنجامدرا، لە راگەیەندراوێكدا حكوومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەكرد، کە شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەربڕینی نیازپاکی و گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له چوارچێوەى دەستوور، سەردانی بەغدا دەکات.






K24
Top