دادگایەكی ئیتاڵیا 12 ساڵ زیندانی بەسەر مەلا كرێكاردا سەپاند
بە پێی هەواڵی میدیایەكی نزیك لە مەلا كرێكارەوە، ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنێكی فەرمیی دادگای شاری بۆڵزانۆی ئیتاڵیا لەبارەی كەیسێكی پێشووی مەلا كرێكارەوە بەڕێوەچووە و لە ئەنجامدا دادوەر بڕیاری سزای 12 ساڵ زیندانی بۆ مەلا كرێكار دەركردووە.
میدیا نزیكەكەی مەلا كرێكار ڕەخنە لە دادگاكە دەگرێت بەوەی بە بێ ئاگەداركردنەوەی مەلا كرێكار، لە خۆیانەوە پارێزەرێكی بەرگرییان بۆ ئامادە كردووە و بە بێ بەڵگەش تۆمەتی تیرۆریان بەسەردا ساخ كردووەتەوە.
جێی باسە كەیسەكە لەسەر چەند تۆمەتێك بنیات نراوە، سەرەكیتریان دامەزراندنی ڕێكخراوێكی تیرۆریستیە لە ئەورووپا و هەوڵی رفاندنی دیبلۆماتكارە باڵاكانی ئەورووپایە لەلایەن ڕێكخراوەكەوە، لەگەڵ ناردنی خەڵك لە ئەورووپاوە بۆ سووریا بە مەبەستی ڕاهێنانی سەربازی.
ماڵپەڕی (دووربین)ی نزیك لە مەلا كرێكار، لە زاری ناوبراوی گواستووەتەوە كە رایگەیاندووە "گەلە کۆمەکێیەکی نێودەوڵەتی سەیرە کە لەسەر کەڵەکە درۆیەکی بێ بناخە بنیات نراوە و لە بێکەسیماندا یاری بە رۆحمان دەکەن".
دادگا ئیتاڵیەکە، جگە لە مەلا كرێكار، بڕیاری زیندانیكردنی بۆ پێنج کەسی تری نزیك لە مەلا كرێكار دەركردووە، كە هەریەكەیان لە نێوان شەش مانگ تا هەشت ساڵ زیندانی دەكرێن و بریتین لە حەمەساڵح وەھاب، ڕەحیم کەریم، عەبدورەحمان ڕەحیم، جەلال فەتاح کامل و حەمید بەکر.

bas news -