كۆریای باشوور.. پەیام و بەرنامەی حكوومەتی هەرێم بە 18 وڵاتی جیهان گەیەندرا
نەقیب كارزان سابیر حەمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی منارە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزانی لە هەولێر، لەو بارەیەوە بە ڕاگەیاند، وەك نوێنەری حكوومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان، بەشدارییان لە كۆڕبەندێكی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی جێندەری لە كۆریای باشوور كردووە، كە 18 وڵاتی جیهان تێیدا بەشدار بوون.
بە وتەی نەقیب كارزان، لەو كۆڕبەندەدا كە وەك نوێنەری وڵاتێك پێشوازی لە نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، وتارێكیان پێشكەش كردووە و تێیدا پەیام و بەرنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی جێندەری بۆ ئامادەبووان خستووەتە ڕوو.
دەشڵێ، پاش كۆڕبەندەكە، خولێكی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی جێندەری و نەهێشتنی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان بەڕێوەچووە و بڕوانامەی نێودەوڵەتی بە بەشداربووان بەخشراوە.
kdp -
