كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا سەردانی مەزاری نەمرانی كرد

كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا سەردانی مەزاری نەمرانی كرد
شاندێكی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی ستیڤن فەیگن، كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ستیڤن فەیگن، ئامانجی سەردانەكەی ئاشكرا كرد و رایگەیاند: "ئەم سەردانەم بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان، بۆ ئەو مەبەستە بووە كە لە نزیكەوە ببینم كە بنەماڵەی بارزانی و گەلی كورد، بە گشتی و بارزانییەكان بە تایبەتی، رووبەڕووی چ ستەم و تراژیدیایەك لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە بوونەتەوە".

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداش، كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا گوتی: "پەیوەندییەكان پێشەوەچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە و هیواخوازیشین لە ‌ئایندەیەكی نزیكدا هەولێر و بەغدا سەرجەم كێشەكانی نێوانیان چارە بكەن".


kdp -
Top