فواد عەلیکۆ: ئەمەریکا و فەرەنسا بۆ رێککەوتنی ئەنەکەسە و پەیەدە هەوڵ دەدەن
فەرەنسا دەستپێشخەرییەکی کردووە بۆ لێکنێزیکبوونەوەی پەیەدە و ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوا و ئێستاش هەوڵەکان بەردەوامن بۆ نێزیکبوونەوەیان. فواد عەلیکۆ، گوتی: "دەستپێشخەریی فەرەنسا هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام پەیەدە نیەتی نییە، هەرجارێک بیانوو دەردەهێنێت، ئێمەش ناچینە ژێر گوشارەکانیان، دەبێ ئەوان خۆیان یەکلایی بکەنەوە و هەندێک هەنگاو بێنە پێشەوە، چونکە ئەوان هۆکاری سەرەکین."
عەلیکۆ، ئەندامێ لیژنەی سیاسیی پارتی یەکێتیی کوردستانی-سووریا دەڵێ: "خۆمان هەموو ناوەکانمان پێشانی خەڵک داون و دەمانەوێت دەستگیرکراوەکانمان ئازاد بکەن، تا ئێمەش خۆمان زیاتر نێزیک بکەینەوە."
عەلیکۆ دەشڵێ: "ئێمە بەبێ گرەنتی هیچ ڕێککەوتنێک ناکەین، چونکە ئەوان دەڵێن با ئەنەکەسە بێتە ڕۆژئاوا، کەچی هیچ نیەت و حەزێکی ڕێککەوتن بۆ دەسەڵاتی بەڕێوەبردن و سەربازی نییە."
kdp -
