"سبەی شاندی حکوومەتی ھەرێم دەچێتە بەغدا"
دکتۆر ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: "بڕیارە سەردان و کۆبوونەوە لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و بەغدا لەبارەی گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی بەردەوام بن، چونکە چەندین کێشە ھێشتا ماون و ناوەناوەش بەھۆی چارەسەرنەکردنیانەوە دەبنە ئاستەنگ لەبەردەم ھەرێمی کوردستان و بەغدادا."
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی گوتی: "من گەشبینم کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ دەگەنە ڕێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، چونکە ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە و نیازپاکیی خۆیشی پێشان داوە بۆ ئەوەی کێشەکان یەکلا بکرێنەوە، ھەردوولا نیازپاکیی خۆیان پێشان داوە و ئامادەن. ئەوەش جێگەی ئومێدە کە ئەم جارە کۆتایی بە کێشەکان بێنن، بەتایبەتی پرسی بودجە، کە ساڵانە دوبارە دەبێتەوە."
kdp -
