لەبارەی دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێییەمی زانکۆکان زانیاریی نوێ بڵاو دەکرێتەوە

لەبارەی دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێییەمی زانکۆکان زانیاریی نوێ بڵاو دەکرێتەوە
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خەریکی بەدواداچوونە بۆ پرسی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆکان و پەرلەمانتارێکیش جەختی لەسەر ڕاستیی ئەو پرسە دەکاتەوە.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەدواداچوون لەسەر پرسی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ دەکات، لەمبارەیەشەوە گەلاویژ عوبێد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە لێژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گوتی: "نووسراو کراوە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی ساڵی 2014 و 2015ی زانکۆکان تا دابمەزرێنن، بەڵام ئەوە دەگەڕێتەوە سەر پلان و بەرنامەی حکوومەت".

گوتیشی: "ھەوڵ دەدەین یەکەمەکانی زانکۆ دابمەزرێن و لەو بارەشەوە ھەنگاوی باش چوونەتە پێشەوە و لەگەل حکوومەت لەسەر ھێڵین".

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستە ڕوو: "ئامار و داتای دروست لەو بارەیەوە ھەیە و تەنیا ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی دەوێت".










باسنيوز
Top