سەیدسادق.. هۆڵێكی داخراوی وەرزشی دروست دەكرێت

سەیدسادق.. هۆڵێكی داخراوی وەرزشی دروست دەكرێت
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە بڕی زیاتر لە یەك ملیار دینار هۆڵێكی داخراوی وەرزشی لە قەزای سەیدسادق دروست دەكات.

دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق، ڕاگەیاند: "بەمەبەستی خزمەتكردنی بواری وەرزش و وەرزشدۆستانی سنوورەكە، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هۆڵێكی داخراوی وەرزشی لە قەزای سەیدسادق دروست دەكات".

گوتیشی: "هۆڵەكە لە ساڵانی ڕابردوودا بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە جێبەجێ نەكراوە، لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵی جدیمان دا لەڕێگەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ڕۆشنبیری و پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوەی پرۆژەكە دەست پێ بكات و ڕەزامەندیی دەستبەكاربوونی بۆ وەرگیرا".

ئاماژەی بەوەش دا: "ماوەی پرۆژەكە 360 ڕۆژە و لەم هەفتەیەدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بودجەكەشی بڕی یەك ملیار و 404 ملیۆن و 93 هەزار دینارە".










باسنيوز
Top