هەڤاڵ ئەبوبەکر بە توندی هۆشداری بە غالب محەمەدی پەرلەمانتاری گۆڕان دەدات و دەڵێ یەک لیتر نەوتی سپی کەم بکرێتەوە ئەو پەرلەمانتارە لێی بەرپرسیارە“

 هەڤاڵ ئەبوبەکر بە توندی هۆشداری بە غالب محەمەدی پەرلەمانتاری گۆڕان دەدات و دەڵێ یەک لیتر نەوتی سپی کەم بکرێتەوە ئەو پەرلەمانتارە لێی بەرپرسیارە“


پارێزگاری سلێمانی وەڵامی قسەکانی غالب محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەداتەوە و ڕەتی دەکاتەوە کە ”یەک لیتر“ نەوتی سپی بەهەدەر درابێت و هۆشداری دەدات کە ئەگەر نەوت کەم بکرێتەوە، ئەو لێی بەرپرسیارە.



ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند :"ھیچ بڕە نەوتێک بۆ ئاوارەکان نەھاتووە، ئێمە لەوەرزی زستاندا نەوتمان بۆ کڕیون، لەسەر بودجەی خۆمان نەوتمان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی بناری قەندیل و دۆڵی شاورێ و باڵەکایەتی کڕیوە، لەبارەی گاز و بەنزینیشەوە بۆ ئاوارەکان نییە، بەڵکوو بۆ ئەو فەرمانگانەیە کە خزمەت بە ئاوارەکان دەکەن، لەسەر بودجەی خۆمان دەکڕدرێن و دەبێت بە پارەی نەختینە بیدەینەوە بە عێراق".



ڕوونیشی کردەوە، ئەو بڕە سوومەتەنییە زۆر کەمە کە دەدرێتە فەرمانگەکان، ”یەک لیترمان بەھەدەر نەداوە و ئاگامان لێیەتی، لەپێنج ساڵی رابردوودا یەک لیتر نەوت لەسلێمانی دابەش نەکراوە، ئەوە ئێمەین کە نەوتمان دابەشکردووە، لەپارێزگای ھەڵەبجە کە ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت نەوت دابەش نەکراوە، خەڵک سێ بەرمیلی وەرگرتووە، شوێنەکانی دیکەش دابەشکراون، ئەوانەش بەھەوڵی پارێزگای سلێمانی بووە".



ئاماژەی بەوەش دا، ھەر بەڕێزێک ئامار و داتای وردی دەوێت، دەیخەنە بەردەستی، ”بەمەرجێک ئەو داتایانە بۆ موزایەداتی سیاسی بەکارنەھێنرێت، بەڵام ئەگەر لەئێستاوە یەک لیتر سووتەمەنی سلێمانی کەمبکرێتەوە یان لەوەرزی دابەشکردنی سووتەمەنی لەنەوتی سپیدا لێمان ببڕن، ئەو پەرلەمانتارە لێی بەرپرسیارە".



ھەڤاڵ ئەبوبەکر، ڕایگەیاند، قسەکانی غالیب محەمەد وەک رای تایبەتی سەیر دەکەن، چونکە نە فراکسیۆنەکەی و نە فراکسیۆنە کوردییەکان و نە لیژنەی سووتەمەنیی پەرلەمانی عێراق و نە حکوومەتی عێراقی لەگەڵیدا بوون، ھەروەھا ”ئەو پەرلەمانتارانە نوێنەری ھەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستانن لە بەغدا، نوێنەری دەوڵەتی عێراق نین، بۆیە دەبێت ئەوان چاویان لە بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستان بێت، دواجار ناشیرینکردنی ھەرێمی کوردستان ئێمە جوان ناکات لە بەغدا، چونکە ئێمە دەبین بە نوێنەری ئەو ناشرینانە لە ھەموویان ناشرینتر دەبین“.









باسنیوز
Top