یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی بەردەوامە

یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی بەردەوامە
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.



کۆبوونەوەکە وەک پێشتر ڕاگەیاندرابوو، یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی ئایندەدا وەزیرەکان بە فەرمی لە وەزارەتەکانیان دەست بە کار بکەن.



لە هەفتەی رابردوودا پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دا و سوێندی یاساییان خوارد.
Top