سەردەشت.. بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان چوار کۆڵبەر بوونە قوربانی
بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی (هەنگاو) مافەکانی مرۆڤ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2019.7.15 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بووەتە هۆی کوژرانی کۆڵبەرێک و بریندار بوونی سێ کۆڵبەری دیکە.
بەپێی هەمان سەرچاوە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی گیانی لەدەست داوە "بریاجی ئیبراهیمزادە" کوڕی خدر و خەڵکی گوندی "گەوەڵان"ی سەردەشت ڕاگەیەندراوە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرە کە بریندار بوون، ئاشکرا نەکراوە.
باسنیوز
