لە سنووری كەركووك دەست بەسەر مۆڵگەیەكی داعشدا گیرا

لە سنووری كەركووك دەست بەسەر مۆڵگەیەكی داعشدا گیرا
دوێنێ یەكشەممە 14/7/2019، لە سنووری پارێزگای كەركووك، دەست بەسەر مۆڵگەیەكی چەكدارانی تیرۆریستی داعشدا گیراوە.



بەپێی ڕاگەیاندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لەسەر زانیاریی ئاژانسی هەواڵگیری عێراق، هێزێكی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، لە ناوچەی (وادی سەحەل)ی سەر بە پارێزگای كەركووك، دەستیان بەسەر مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە.



راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو لەنێو مۆڵگەكەدا دەست بەسەر 20 هاوەن و كاتیۆشا و دوو ئامێری مۆبایل كە بۆ تەقینەوە بەكار دەهێنرێ و دوو مەخزەن فیشەكی كڵاشینكۆف و جلی سەربازی و مەدەنیدا و خواردەمەنی وشكەدا گرتووە و پاشان مۆڵگەكە بە تەواوەتی تێك دراوە.



ماوەیەکە پاش زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگاری کەرکووک، چەندان ئۆپەراسیۆن بۆ لەناوبردنی مۆڵگە و حەشارگەکانی داعش و دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە ئەنجام دراوە.






باسنیوز
Top