سلێمانی... دوو کەس بە رووداوی ھاتوچۆ گیانیان لەدەست دا
رووداوی یەکەم دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک بە ناوی ئوسامە عوسمان لە کاتی پەرینەوەی لە یەکێک لە شەقامەکان، ئۆتۆمبێل لێی دا، گیانی لە دەست دا.
ئەو گەنجە خەڵکی گوندی دانزە ئیمامی سەر بە ناحیەی سیروانی پارێزگای ھەڵەبجەیە و باوکی بردووە بۆ سەردانی پزیشک، لە کاتی پەڕینەوەدا، ئۆتۆمبێل لێی دا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
لە رووداوی دووەمیشدا، كاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر رێگەی ٦٠ مەتریی شاری سلێمانی لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێک و ماتۆرسیکلێک، شۆفێری ماتۆرسیکلەکە گیانی لە دەست دا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش دەسگیر کرا.
kdp -
