هەولێر.. کەسێک کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا

هەولێر.. کەسێک کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا
گوتەبێژى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند لە نێو یەکێک لە هۆتێلەکانى شارى هەولێر تەرمى گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە کۆتایی بەژیانى خۆى هێناوە.



رائیدى مافپەروەر هۆگر عەزیز گوتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر راگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمى گەنجێک بەناوى (نەسرەدین محەمەد) تەمەن 31 ساڵ لە هۆتێلى (لەیالى قەلعە) لە شارى هەولێر دۆزرایەوە،کە بەپەتێک خۆى بە پانکەى ژوورێکەوە هەڵواسیبوو و کۆتایى بەژیانى خۆى هێنابوو".



راشیگەیاند: "ئەو کەسە خەڵکى شارى قامیشلۆى رۆژئاواى کوردستانە و بەمەبەستى کارکردن رووى لە باشوورى کوردستان کردووە و لەو هۆتێلە نیشتەجێ بووە".



گوتەبێژى پۆلیسى هەولێر ئاماژەى بە ئەوەش کرد" دواى رووداوەکە تیمەکانى پۆلیسى لێکۆڵەر هێلکارییان بۆ رووداوەکە کردووە و تەرمەکەشى رەوانەى رەوانەى پزیشکى دادوەرى کراوە، پەڕاوى لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە لەلایەن پۆلیسەوە بەمەبەستى گەیشتن بەهۆکارى رووداوەکە".

bas news -
Top