چاودێریكی سیاسی: بیری شۆڤێنیه‌ت له كه‌ركووك سه‌ر ناگرێت
لەمبارەوە د.ناسیح غه‌فوور گوتی: "دۆخی كه‌ركووك ئاڵۆزه، به‌تایبه‌ت دوای خۆپیشانده‌رانی عه‌ره‌به‌كان له‌و شاره، چارەسەر تەنیا بە لیژنەیەکی شارەزا و بە ئەزموونە کە نوێنەری یەکڕیزیی کوردە کەرکووکییەکان بن بۆ وتووێژی ڕاستەوخۆ لە گەڵ سەران و نوێنەرانی عارەبەکان بە تەنها و لەگەڵ تورکمانەکانیش بە تەنها و دواجار لەگەڵ هەردوولایان پێکەوە دوای ئەم هەنگاوە، ئەوجا بەغدا هەڵوێستی خۆی دیاری ئەکات، واتە سەرەتا پێوستە لەگەڵ پێکهاتەکانی ناو کەرکووك کێشەکان چارەسەر بکرێن، ئەوجا رەزامەندی و بڕیاری بەغدای پێویستە".
ئەو چاودێرە سیاسییە گوتیشی: "به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌یه سەداسەد بە دڵی ئێمە نابێت و ئەبێ ئه‌و هێزه‌ی كه‌ركووكی گه‌یانده ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی دۆخه‌كه بداته‌وه، ده‌بێ هه‌ردوولا واتە به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ستوبرد بكه‌ن له‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا هاتووه، بگه‌ڕێته‌وه بۆ رابردووی خۆی و پێشمه‌رگه و پۆلیسی عێراق به‌یه‌كه‌وه رێك بكه‌ون و پێشمه‌رگه ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كانی خۆی وه‌ربگرێته‌وه، چونكه به عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی رابردوو و ئه‌مه‌ی ئیستا دۆخی ئەمنیی شارەکە سه‌ر ناگرێت و بیری شۆڤینیەت تێدا جێگەی نابێتەوە".
باسنيوز
