بزووتنەوە: کۆمەڵ و یەکگرتوو باجی دونیایان دا باجی قیامەتیش دەدەن

بزووتنەوە: کۆمەڵ و یەکگرتوو باجی دونیایان دا باجی قیامەتیش دەدەن
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە توندی ڕەخنە لە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەگرێت.

ئەنوەر عەنەبی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوە ڕايگەیاند: "کۆمەڵ و یەکگرتوو بوونەتە ئۆپۆزسیۆن، رەنگە پرۆژەی تایبەتییان ھەبێت و ھاوبەش بن، کاتی خۆی ئێمە بەو دوو ھێزەمان گوت با پڕۆژەیەکی ئیسلامیمان ھەبێت، چونکە ئەمە فەرمانی خوایە و سیاسەت نییە، نەھاتن“.

بەرپرسەکەی بزووتنەوە پێیوایە کە کۆمەڵ و یەکگرتوو باجی بەشداریکردن لەو پڕۆژەیە دەدەن. گوتیشی: ”ئێمە لە دونیا باجەکەیمان بینووە کە بەم حاڵەوە بوونەتە ئۆپۆزسیۆن، لە کاتێکدا ئۆپۆزسیۆنبوون ئاستەمە، کاتی خۆی ھێزی سیاسی ھەبوو بە ٢٥ کورسییەوە ھیچی پێنەکرا و ناردیانەوە بۆ ماڵ، ئەمانیش بەھەمان شێوە، لە قیامەتیش باجەکەی دەدەن".

جەختیشی لەوە کردەوە کە لەوە دەچێت ئیسلامییەکان لە ئاستی تموحی ئیسلامییەکان نەبن، ”بۆیە دەنگمان نەھێناوە".











باسنيوز
Top