رەنا حەمید ژنە بەعسییەکەی کەرکووک لە ترسی دەستگیرکردن ماڵەکەی چۆڵ کردووە

 رەنا حەمید ژنە بەعسییەکەی کەرکووک لە ترسی دەستگیرکردن ماڵەکەی چۆڵ کردووە


لەلایەن دادگای کەرکووکەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژنێکی عەرەبی هاوردە کە بانگەشەی بەعسیبوونی خۆی کردووە، دەرکرا.



ڕۆژی هەینی ١٢ی ٧ی ٢٠١٩، ڕەنا حەمید، ژنە عەرەبی هاوردە کە لە سایەی پرۆسەی تەعریبدا لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراقەوە هێندراوەتە کەرکووک، لەگەڵ سەدان عەرەبی شۆڤێنی، خۆپیشاندانێکیان لە دژی هەوڵەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک ئەنجام دا و تێیدا خۆیانی وەک بەعسی و سەددامی وەسف کرد.



لەمبارەیەوە ئه‌فراسیاو كامیل، گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك ئاشکرای کرد کە لەلایەن دادگای کەرکووکەوە و بەپێی دەستوور، فەرمانی دەستگیرکردنی ڕەنا حەمید دەرکراوە.



ڕوونیشی کردووەتەوە کە لەلایەن پۆلیسەوە ماڵی ئەو ژنە دۆزراوەتەوە و کاتێک چوونەتە سەر ماڵەکەی بە مەبەستی دەستگیرکردنی، دەرکەوتووە کە ئەو ماڵەکەی چۆڵ کردووە و خۆی لە شوێنێکی نادیاردا حەشار داوە، بەڵام “پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی دەدات”.










باسنيوز
Top