فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکرا

 فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکرا
عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر بۆ کوردستان24ی راگەیاند: فەرهاد پیرباڵمان دەستگیر کردووە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فەرهاد پیرباڵ ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا قاوەخانەی "ماڵی وەفایی" دەسووتێنێت، خاوەنی قاوەخانەکەش بە کوردستان24ی راگەیاند، نزیکەی پێنج هەزار کتێب سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە.

لای خۆیەوە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، پۆلیسی هەولێر لەسەر سکاڵای خاوەنی قاوەخانەکە، فەرهاد پیرباڵی دەستگیرکردووە.



پێشتریش فەرهاد پیرباڵ، هێرشی کردبووە سەر چەند باڵەخانەیەکی حکوومی و زیانی پێگەیاندبوون.





K24
Top