لە سنووری كەركووك دەست بەسەر بۆمبێكی زۆری داعشدا گیرا
دوێنێ شەممە 13/7/2019، هێزە عێراقییەكان لە دوو گوندی سنووری پارێزگای كەركووك، دەستیان بەسەر بۆمبێكی زۆری داعشدا گرتووە.
بەپێی راگەیاندراوێكی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق، پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لە ئەنجامی پشكنینی گوندی (عەریشەی سەروو)ی سەر بە كەركووك دەستیان بەسەر 14 بۆمبی چێندراو بە هەموو جۆرەكانی و 3 هاوەن و كاتیۆشا و پشتێنەیەكی تەقینەوە و كەرەستەی جۆراوجۆری تەقینەوەی داعشدا گرتووە.
راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "هاوكات پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق لە گوندی (سەید حەمید)ی سەر بە كەركووك، دەستیان بەسەر چوار بۆمبی چێندراو و 6 هاوەنی عەیار 60 ملیمی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە.
باسنیوز
