بەرپرسێكی پارتی: هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و ناوچەكانی دیكە بەردەوامن

 بەرپرسێكی پارتی: هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و ناوچەكانی دیكە بەردەوامن


بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێت هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و ناوچەكانی دیكەش بەردەوامن.



دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك- گەرمیانی پارتی، ڕاگەیاند: كۆبوونەوە و هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و ناوچەكانی دیكە بەردەوامن و لە بەغدا و گفتوگۆ لە نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ ئەو مەبەستە هەیە، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا دۆخی نائاسایی كەركووك كۆتایی پێ بهێنرێت، ئێمە گوتوومانە ئەو هێزانەی هاتوونەتە نێو كەركووكەوە بە شارەكە نامۆن، دەبێت بچنە دەرەوە و هەوڵ بدرێت دۆسیەی ئەمنی ڕادەستی پۆلیسی خۆجێی شارەكە بكرێت و لە دەرەوەی شاریش سوپا و هێزی پێشمەرگەی لێ بێت و ئەوەی ناو شار و دەرەوەی شار بپارێزێت كەركووكییەكان خۆیان بن".



گوتیشی: "ئێستا جیا لەوەش ئەگەر ئەمریكا و هاوپەیمانان فشار نەكەنە سەر حكوومەتی عێراق، ئەوا بابەتی دەستووریش هەر بە پشتگوێ خراوەیی دەمێنێتەوە، چونكە ئێمە مادەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقمان هەیە بۆ چارەسەری باری ئەو ناوچانە و ئەمریكاش فشار لە حكوومەتی عێراق دەكات بۆ جێبەجێكردنی دەستوور و بۆ ئەم قۆناغە ئەگەر مادەی 140 جێبەجێ بكرێت، ئەوا كێشەكانمان چارەسەر دەبێت و چارەسەری كێشەكان بە ڕێگای دەستووری كۆتایی پێ دێت".







باسنیوز
Top