سكرتێرى یه‌كێتى كه‌م ئه‌ندامان: ئومێدێکی زۆرمان بە کابینەکەی مەسرور بارزانی هەیە
سامان حسێن، سكرتێرى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان، ڕايگه‌یاند: "بۆیهكەمین جار سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له كارنامه‌كه‌ى خۆیدا به‌تایبه‌تى له بڕگه‌یه‌كدا باسی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان و كه‌مئه‌ندامانى كردووه، هه‌رچه‌نده پێشتر ته‌نها ده‌گوترا كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه سه‌رۆكى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه گرنگى زۆر به‌چینى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ش ئێمه‌ی دڵخۆش كردووه و پێمان وایه له‌م كابینه‌یه‌دا تاڕاده‌یه‌كى باش گرنگى به كه‌مئه‌ندامان ده‌درێت".
گوتیشى: "هیوادارین سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و یاسایه هه‌موار بكه‌نه‌وه و ئه‌و مووچه ڕاگیراوانهى كه 150 ڕۆژه نه‌دراوه به خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌تییه‌كان جارێكى دیكه بۆیان خه‌رج بكرێته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، ماوه‌ى چوار ساڵه نه‌هامه‌تی زۆر به‌سه‌ر خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تییه‌كاندا هاتووه، ئێستاش به مافى یاسایی خۆمانى ده‌زانین له‌م چوار ساڵه‌دا هه‌موو مافه‌كانمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌تى له م‌و،چه زه‌وت كراوه‌كان و مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان له ئامێره یارمه‌تیده‌ره‌كان وه‌كو گۆچان و دارشه‌ق و عاره‌بانه.
باسنيوز
