پەرلەمانتارێک دەستێوەردان لە کاری دادگای سلێمانی لە دۆسیەی سێوە قادر ئاشکرا دەکات
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: ”كه‌یسه‌كه ته‌داخولی تێدایه و تۆمه‌تبارێك ئازادكراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش وه‌ك پێویست نه‌بوون، كه‌یسی سێوه قارد كه سووتانی دایكێك و سێ كۆرپه‌ی بوو، ڕووداوێكی ئاسایی نه‌بوو، سه‌ره‌تا پشتیوانی دۆسییەكه زۆر بوو، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڵێنی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان دا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌سێك كه له دۆسییەكهدا سكاڵای له‌سه‌ر بوو، له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئازاد كرا، به‌ڵگه‌ی تاوانیش پاش 3 هه‌فته به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌دا ده‌چێته شوێنه تاوانه‌كه و له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات کە هاوسه‌ری سێوه نهیسوتاندوون!“.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە هەرچەندە دادگا داوای به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڵگه و تاوانی سلێمانی ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاردانه‌ی پێش لێكۆڵینه‌وه و دادگا، به‌ڵام ئاماده نابێ بچێته به‌رده‌م دادوه‌ر، ”له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كه له لێكۆڵینه‌وه‌دا ئازاد ده‌كرێ، گومانی گه‌وره‌ی خستۆته سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی دۆسییەكه، به‌پێی ئه‌وه‌ی زۆرترین فشار ده‌كرێ بۆ ئازاد كردنی ئه‌و تۆمه‌تباره كه ئافره‌تێكه و سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و به‌هۆكاری ئه‌م كاره‌ساته تۆمه‌تباره! سێوه قادریش پێش گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، هاوسه‌ری سێوه‌ش چه‌ند ڕۆژێك پێش ڕووداوه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌سێوه ده‌كات“.
سۆران عومەر دەڵێت: “ئه‌وه‌ی دادگا و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌خاته ژێر پرسیار و گومانی گه‌وره ئه‌وه‌یه، له لێكۆڵنهوهدا تۆمه‌تبارێك كه به‌هۆكاری كێشه‌كه ناوزه‌د ده‌كرێ و سكاڵای له‌سه‌ره و له‌ته‌واوی ڕووداوه‌كه‌دا ئاگادارە، سه‌ره‌ڕای ئازاد كردنی، له ته‌میزی بڕیاره‌كه‌دا دۆسیەکەی داده‌خرێ! له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌و هه‌موو فشاره و تهدهخولهیه كه كراوه بۆ ئازادبوونی ئه‌و تۆمه‌تبارە، هه‌ر بۆیه‌ش بڕیاری گواستنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه درا له‌چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ سلێمانی”.
بە پێی ئەو نووسینەی پەرلەمانتارە بێت، ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە:
به‌ڵگه‌كان به‌رده‌ستن له تۆماری كامێرای چاودێری ئه‌و گه‌ڕه‌كه نیشانی ده‌دات ئه‌م تاوانه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه، بۆیه كاتێك هاوسه‌ری سێوه دێته‌وه ده‌ستبه‌جێ عه‌ره‌بانه‌ی منداڵه ساواكه‌یان ده‌شكێنێ و ده‌یسوتێنێ، پاشان قورئانه‌كه‌ی ده‌سوتێنێ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا چه‌ندین جار لهكۆڵانهكهدا له سێوه ده‌دات، تاكو ئه‌وكاته‌ی ده‌به نه‌وته‌كه دێنێته ده‌ره‌وه ده‌یكات به شته‌كاندا تاكو به‌ته‌واوی بسوتێن په‌لاماری سێوه ده‌داته‌وه‌و ده‌به نه‌وته‌كه له‌سه‌ر سه‌ری ڕاده‌گرێ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندن! دواتر له‌ئه‌ژنۆی ده‌دات و شه‌لی ده‌كات.
پاش ئه‌وه ده‌ڕوات و ماوه‌یه‌كی پێ ده‌چێ به پاسكیلێك دێته‌وه ده‌رگای ده‌ره‌وه (گه‌وره و بچووك قوفڵ) ده‌كات و ده‌ڕوا، دواتر سێوه هه‌وڵی شكاندنی قوفڵه‌كه ده‌دات به كۆسەره بیبڕێته‌وه، كاره‌بای ماڵه‌كه‌یان مۆلێده ده‌بێ بۆیه ده‌كوژێته‌وه، منداڵه‌كه‌ی ده‌نێرێته ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ده‌رگاكه‌وه تاكو جۆزه‌ی مۆلیدهكه هه‌ڵبداته‌وه.
دوای ئه‌مه هاوسه‌ری سێوه به‌پاسكیله‌كه دێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا هاوسه‌ری سێوه به‌رده‌وام موبایله‌كه‌ی پێیه و زۆركاته قسه‌ی پێده‌كات، تۆمه‌تباری ئازادكراوه له‌نێو حه‌وشه و ناو مه‌دخه‌لی ده‌رگاكه‌ی ماڵه‌وه‌یان ئاگاداری كێشه‌كانه.
ئه‌م هاوسه‌ره‌ی سێوه ئاگر به ماڵه‌كه‌وه ده‌نێ و دێته ده‌ر ده‌ڕوات! نێوانی كڵپه سه‌ندنی ماڵه‌كه‌و ڕۆشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی 4 چركه‌ی بهینه! به‌ڵام ده‌ڕوات و پاش كه‌متر له 2 خولهك دێته‌وه!
به‌ڵگه‌كان ئاشكرا‌و به‌رده‌ستن، به‌ڵام به ئازادكردنی ئه‌و تۆمه‌تباره چه‌ندین كه‌س ده‌یه‌وێ دۆسێی خۆی ون بكات له‌و كه‌یسه‌دا! له‌ڕۆژانی داهاتوو له
گه‌ڵ هاوڕێكانم له‌په‌رله‌مان و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان و داواكاری گشتی و ڕێكخراوه‌كانی ژنان و منداڵان و مافه‌كانی مرۆڤ فشاره‌كان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری ده‌گرینه به‌ر له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌و هه‌وڵی به‌لاڕێدا بردنی!
باسنيوز
