كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە كابینەی نۆیەم دەستیپێكرد
بەپێی بەرنامەی كاری پەرلەمان دوای متمانەدان بە كابینەی نوێ مەسرور بارزانی وەك سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی و وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی دەخۆن.
ھەر ئەمڕۆ كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ چوار ساڵی داھاتوو لەناو ھۆڵی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران و رای گشتی دەخرێتەڕوو.
رۆژی 8/7/2019 مەسرور بارزانی، راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی پێکهاتەی کابینە پێشنیارکراوەکەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد. پاشان پەرلەمان سیڤییەكانی بۆ وردبینی دایە دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان. دوێنێ 9/7/2019، دەستەی دەستپاكی ئاكامی وردبینی سیڤی كاندیدەكانی رەوانەی پەرلەمان كردەوە.
K24
