مەسرور بارزانی گەیشتە پەرلەمانی كوردستان

مەسرور بارزانی گەیشتە پەرلەمانی كوردستان
كەمێك پێش ئێستا مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ سەرۆكی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و ئەندامانی پێكھاتەی كابینەی نوێ گەیشتنە پەرلەمانی كوردستان و پاش كەمێكی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێ دەست پێدەكات.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان مەسرور بارزانی وەك سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی و وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی دەخۆن.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ چوار ساڵی داھاتوو بۆ پەرلەمانتاران و رای گشتی دەخرێتەڕوو.




K24 -
Top