ڕاپۆرتی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی هه‌موارى یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانى هه‌رێم ئاماده‌ ده‌كرێت

 ڕاپۆرتی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی هه‌موارى یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانى هه‌رێم ئاماده‌ ده‌كرێت
بە مەبەستی نووسینەوەی ڕاپۆرتی هاوبەش سه‌باره‌ت به ‌پێشنیازی هەمواری یاسای ژمارە ۳ی ساڵی ۲۰۰۹ی هەرێمی کورستان-عێراق، کە تایبەتە بە ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە دانیشتنی ئاساییی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا.

سەعات ۱۲ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شەممە، ڕێکەوتی ٦ی تەمووزی ۲۰۱۹، هەردوو لیژنەی كاروبارى یاسایی و لیژنەی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان بە سه‌رپه‌رشتیی بژار كۆچه‌ر، سەرۆکى لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى و عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حموود، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه ‌و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان و بە ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی هەردوو لیژنەکە کۆ بوونەوە.

لە کۆبوونەوە هاوبەشەکەدا کە لە هۆڵی لیژنەی كاروبارى یاسایی پەرلەمانی کورستان بەڕێوە چوو، تاوتوێی پێشنیازی هەمواری یاسای ژمارە ۳ی ساڵی ۲۰۰۹ی هەرێمی کوردستان - عێراق کرا بە مەبەستی نووسینەوەی ڕاپۆرتی هاوبەشی هەردوو لیژنەکە و ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کورستان کە بڕیار وایە سبەی، یەکشەممە، ۷ی تەمووزی ۲۰۱۹، لە دانیشتنی ئاساییی پەرلەمانی کوردستاندا خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت و لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانه‌وه‌ گفتوگۆى له‌سه‌ر بکرێت."




kdp -
Top