به‌شیر حه‌داد: به‌غدا لیژنه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان پێكهێناوه
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان داواش له هێزه چه‌كداره بیانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كێشه بۆ هه‌ولێر و به‌غدا دروست نه‌كه‌ن و ره‌چاوی دۆخی ناوچه‌كه بكه‌ن، چونكه عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی شه‌ڕ و ناخۆشی دیكه ناگرن.
لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا به‌شیر حه‌داد رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌یه‌ك له به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ناوچه كوردستانییه‌كان به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێكهێندراوه و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌شی ئه‌نجامداوه، چاوه‌ڕان ده‌كرێت له ئایینده‌یه‌كی نزیك كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، به‌غدا به ته‌نیا ناتوانێت كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه چاره‌سه‌ر بكات، سه‌قامگیری ناوچه كوردستانییه‌كان پێویستی به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراقه.
K24
