نزیکەی 150 هاووڵاتیی عێراقی لە گرتووخانەكانی وڵاتی توركیا زیندانی كراون
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕاگەیاند: "نزیكەی 150 پەنابەری عێراقی لە زیندانەكانی توركیا داوای بە هاناوە چوون دەكەن و داوا دەكەن ئازاد بكرێن و بگەڕێنەوە بۆ عێراق، بەڵام قونسوڵخانەی عێراق لە توركیا بەهۆی ئەو گوشارە زۆرەی لەسەریانە كارێكی ئەو تۆیان بۆ ئەو هاووڵاتییە عێراقیانە نەكردووە".
گوتیشی: " لە نێو ئەم زیندانیانەدا خەڵكی سلێمانی و هەولێر و رانیە و تەواوی شارەكانی عێراق لە خۆ دەگرێت".
سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران راشیگەیاند: "گەڕانەوەی نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ عێراق و سەرقاڵبوونمان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەران كاروبارەكانی رێكخراو، لە وڵاتی توركیا گوشارێكی زۆر بۆ پەنابەرانی عێراقی دروستبووە، بەڵام لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و گەڕانەوە نوێنەری دەزگاکەمان بۆ توركیا، هەوڵی تەواو دەخەینەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەی زیندانیانی پەنابەر بە ئازادكردنیان یان گەڕانەوەیان بۆ عێراق".
bas news -
