ئامێدی: تونێلی مەتین لە بەرواری باڵا پارەی بۆ تەرخان كراوە
سدقی ئامێدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تونێلی مەتین بڕیاری لێ دراوە ئەمساڵ دەست بە دروستكردنی بكرێت لە نێوان دھۆك و بەرواری باڵا، كە زیاتر لە ٣كم درێژە و رێگای دھۆك بۆ ئەو ناوچانە زۆر نزیك دەكاتەوە و پارەشی بۆ تەرخان كراوە و تەنھا ماوە دەستی پێبكرێت".
ئامێدی گوتیشی: "سندووقی پەرەپێدانی رێگاوبان دادەنرێت و لە پەرلەمانیش یاسای بۆ دەردەكرێت، ئەمەش ھەنگاوێكی زۆر باش دەبێت و ھەر كاتێك كێشەی رێگاوبانمان ھەبێت، پارەی ئەو سندووقە دەردەھێندرێت و كێشەكانی رێگاوبانی پێ چارەسەر دەكەین".
kdp-
