سەدان مریشکی مردارەوەبوو لە کەناری ڕووباری سیروان فڕێ دەدرێن

سەدان مریشکی مردارەوەبوو لە کەناری ڕووباری سیروان فڕێ دەدرێن
ئەمڕۆ شەممە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە سەدان مریشکی مردیشکی مردارەوەبوو لە کەناری ڕووباری سیروان فڕی راون و بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلاریش ڕای دەگەیەنێت سەرجەم لیژنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی.

سیروان حەسەن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ ۲۲/٦/۲۰۱۹ بە سەدان مریشکی مردارەوەبوو و بۆگەن لە کەناری ڕووباری سیروان لە نێوان هەردوو گوندی "چاڵەڕەش و عیسایی" لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە فڕێ دراون".

گوتیشی: "پاش ئاگادارکردنەوەی قایمقامیەت، سەرجەم لیژنە پەیوەندیدارەکانی ئاسایش و ڤێتێرنەریی گەرمیان ڕاسپێردراون بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی".

ڕوونیشی کردەوە: "فڕێدانی مریشکی بۆگەن بەو شێوەیە و لە کەناری ڕووباری سیروان دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و ئەوەش زیان بە تەندرووستی مرۆڤ دەگەیەنێت".










باسنيوز
Top