قەرەیلان: تورکیا و ئێران چەند رێککەوتنێکیان دژی پەکەکە واژۆ کردووە
موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە میدیایەکی نزیک لە پەکەکەی راگەیاندووە؛ بەرپرسانی باڵای ئێران و تورکیا چەندین کۆبوونەوەی نهێنیان بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی خواکوڕک کردووە.
ئاشکراشیکردووە، ئەنقەرە و تاران چەند رێککەوتنێکیان لە دژی پەکەکە واژۆ کردووە.
لەبارەی هەڵوێستی عێراقیش، ئەو بەرپرسەی پەکەکە دەڵێت، تورکیا بەبێ عێراق ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات و چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی بەغدا ناکات.
رۆژی 28/05/2019، وهزارهتی بهرگریی توركیا بڵاویکردەوە: "له ئێوارهی دوێنێوه ئۆپەراسیۆنێکمان دژی چەکدارانی پەکەکە به بهشداریی هێزی كۆماندۆزی توركی و تۆپخانهكانی سوپا دهست پێ كردووه و سنووری ئۆپهراسیۆنهكهش شاخی خواكوڕك دەگرێتەوە".
k24
