ئاگادارییەک لەبارەی کارتی نیشتمانییەوە بۆ هاووڵاتییان بڵاو کرایەوە

ئاگادارییەک لەبارەی کارتی نیشتمانییەوە بۆ هاووڵاتییان بڵاو کرایەوە
فەرمانگەی کارتی نیشتمانی هەولێر لەبارەی گەڕانەوەی کارتی نیشتمانی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە.

بەپێی ئاگادارییەکی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی هەولێر کە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە ئەوانەی تا 1/4/2019، په‌نجه‌ مۆریان كردووه‌ كارتى نیشتمانیان گه‌راوه‌ته‌وه‌.

کارتی نیشتمانی لەسەرجەم عێراق کاری پێ دەکرێت و دەبێتە جێگرەی رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی، کە تاکو ئێستا رێژەیەکی زۆری هاووڵاتییان ماون مامەڵەی دەرهێنانی کارتەکە ئەنجام بدەن.









باسنیوز
Top