مەسرور بارزانی: هێشتا داعش لەسەر سەقامگیریی ناوچە رزگارکراوەکان هەڕەشەیە
لە دیدارێکدا، وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی سەربازی و ئەمنیی عێراق و تەنگژەکانی ناوچەکە بەگشتی، پرۆسەی راهێنان و دابینکردنی پێداویستیی سەربازی و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و میکانیزمی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان تیشکی خرایە سەر.
لەو دیدارەدا مەسرور بارزانی ئاواتی بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی خواست، ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەرچی توانا سەربازییەکانیانی تیرۆریستانی داعش تێکشکاوە، بەڵام جموجۆڵەکانیان لە پەرە سەندندایە، هێشتا هەڕەشەیەکی بەردەوامن لەسەر سەقامگیری و ئارامی ناوچە رزگارکراوەکان.
لەلای خۆیەوە جەنەڕاڵ گریگۆری، وێرای ئاماژەدان بە رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش، دووپاتی لە پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ رێکخستنەوە و ئەنجامدانی چاکسازی لە ریزەکانی پێشمەرگە کردەوە.
باسنيوز
