نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کۆبووەوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19-6-2019 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ كەریم ئەسعەد ئەحمەدخان، یاریدەدەر و راوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵينەوە لە تاوانەكانی داعش کۆبووە و ''رۆڵ و قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێكشكاندنی تیرۆر و پاراستنی پێكهاته‌كان بێ جیاوازی و حه‌واندنه‌وه‌یان، به‌رز نرخاند''.
بەپێی هەواڵێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا ''كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كاره‌كانيان له كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌دواداچوونی كه‌یسی تاوانه‌كانی داعش، پشتگيريى یاسایی بۆ كاره‌كانیان و جۆره‌كانی تاوانه ئه‌نجامدراوه‌كان كه له عێراق جگه له یاسای تاوانه‌كانی تیرۆر، یاسای تاوانه‌كانی جه‌نگ و جینۆساید نییه، هه‌روه‌ها سه‌ردانی مه‌یدانیی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هه‌ڵدانه‌وه‌یان، هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و مسۆگه‌ركردنی دادگاییكردنیان، خسته‌ڕوو، جه‌ختيشى له گرنگيى هه‌ماهه‌نگیی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه".
وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە ''سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕاى ده‌ستخۆشی له كاری تیمه‌كه‌یان، ئاماده‌یی و پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگيرى و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عێراق بۆ به‌دیهێنانی دادوه‌ریی له‌م كه‌یسه‌دا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ی قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش پێشكه‌شكرد و جه‌ختی له پابه‌ندبوونى هه‌رێمى كوردستان به پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی پێكهاته‌كان كرده‌وه''.
رووداو
